هەلی کار بۆ دانیشتوانی ئەم شارەی هەرێم ڕادەگەیەنرێت


نەتەوە  |   21:40:04 2016-12-31  |   (2,683) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی ھەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە بەوەی پێویستی بە (38) ئۆتۆمبێل ھەیە بۆ ڕاپەڕاندنی کاروچالاکییەکانی مین.
A+    A-

زێبار خالید، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی ھەولێر، بە ماڵپەڕی باسنیوزی ڕاگەیاندووە "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی ھەولێر، لە حامیەی ڕواندز، پێویستی بە (38) ئۆتۆمبێل ھەیە بۆ ڕاپەڕاندنی کار و چالاکییەکانی مین، لە سنووری پارێزگای ھەولێر، لە شارەکانی سۆران، شەقڵاوە، چۆمان، بە مووچەیەکی دیاریکراو دوای پەیوەندیکردنی ئارەزوومەندان بەچەند مەرجێکی تایبەت وەردەگیرێن". 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی ھەولێر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەشی داوە بەوەی  "ھەر خاوەن ئۆتۆمبێلێک ئارەزووی بە کرێدانی ئۆتۆمبێلەکەی ھەیە، دەتوانێت لە ڕۆژی دووشەممەی داھاتوو 2/1/2017 تا 6/1/2017، بۆ وەرگرتنی فۆڕمی پێویست، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە حامیەی ڕواندز بکات".




















زۆرترین بینراوەکان