سود و زیانەکانی بۆتۆکس


نەتەوە  |   21:59:25 2016-12-30  |   (2,348) جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێکی نەخۆشییەکانی پێست رایگەیاند، دەرزی بۆتۆکس بۆ سست كردنی ماسولكە و ساف بوونی ڕووی پێست بەکاردەهینرێت وە ئەمەش سود و زیانی هەیە.
A+    A-


شاخەوان سائیب بەگ، پسپۆری نەخۆشیەكانی پێست و جوانكاری رایگەیاند، دەرزیی بۆتۆكس یەكێكە لەو چارەسەرانەی بۆ لاچونی چرچ بوون و پیربونی پێست بەكاردەهێنرێت، ئەویش بە سست كردنی ماسولكە و ساف بوونی ڕووی پێست كە وادەكات چرچی كەم بێتەوە یاخود هەر نەیهێڵێت.

 

وتیشی، سوودەكانی بریتیە لە لابردنی چاڵ و چرچ و لۆچی و شلبوونەوەی پێستی دەموچاو و جوانتر دەرخستنی پێست و ڕوخسار.

 

لەبارەی زیانەكانیەوە ئەوەشی خستەڕوو، زۆرجار نەخۆش هەستیاری هەیە بەرامبەر بۆتۆكس و كێشەی بۆ دروست دەكات، یاخوود ئەگەر بێت و بە نەزانانە بەكاربهێنرێت ئەوا پێستەكە خراپ دەكات، ئەگەر هاتوو بە ڕێژەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت ئەوا بەشێكی زۆر لەو ماسولكانە تووشی شەلەل دەبێت و وادەكات لایەكی دەموچاو بەشێوەیەكی ناڕێك یاخود بەلاری دەربكەوێت.

















زۆرترین بینراوەکان