چینییەکان بۆندێکی خەیاڵی پێشکەشی ریال مەدرید و کریستیانۆ دەکەن


نەتەوە  |   00:02:06 2016-12-30  |   (1,009) جار خوێندراوەتەوە

رۆژی پێنجشەممە 29-12-2016، خۆرخی میندێز بەرێوبەری کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرای کرد کە یانەیەکی چینی بڕی ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆی خستۆتە بەردەم یانەی ریاڵ مەدرید و موچەی ساڵانەی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆشی خستۆتە بەردەم کریستیانۆ رۆناڵدۆ .
A+    A-

 

ناوبراو ئاشکرایکردووه، ئەو یانە چینییە بۆندێکی بۆ گواستنەوەی دۆن پێشکەش کردووە کە بۆندەکە ھێندە خەیاڵییە لە مێژوی تۆپی پێ روینەداوە.


میندێز وتیشى، ئەو یانە چینیە بڕی ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆی خستۆتە بەردەم یانەی ریاڵ مەدرید و موچەی ساڵانەی  ١٥٠ ملیۆن یۆرۆشی خستۆتە بەردەم کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە ئەو بۆندە لە مێژوی تۆپ پێ دا خەیاڵیە.


 ئەوەی جێی ئاماژەیە، ئەمرۆ تیڤێز پەیوەندی بە یانەی شەنگھایەوە کردو موچەی ساڵانەکەشی ٤٠ ملیۆن یۆرۆیە .


 پێشتریش یانەکانی چین بۆندێکیان بە موچەی ١٠٠ ملیۆن خستبووە بەردەم لیۆنێل میسی.

 

















زۆرترین بینراوەکان