بە منداڵی سووکایەتی پێکرا، ببینە ئێستا چۆن ناوبانگی پەیداکرد


نەتەوە  |   02:53:00 2016-12-28  |   (1,440) جار خوێندراوەتەوە

خۆودیا دیۆپ، نمایشکاری خەڵکی ئەفریقیا بەهۆی پێستە رەشەکەیەوە بە منداڵی لەلایەن هاوڕێکانییەوە گاڵتەى پێدەکرا، بەڵام پاشان هەر بەهۆی پێستە رەشەکەیەوە ناوبانگی پەیداکرد.
A+    A-

خۆودیا دیۆپى تەمەن 19  ساڵ نمایشکاری ئەفریقی بەهۆی تۆخی رەنگی پێستی، لەلایەن هاوڕێکانییەوە گاڵتەی پێکراوە، بەڵام دواتر لەبەر سەرنجڕاکیشی رەنگی پێستییەوە بە (خواوەندی میلانین) ناوبانگی پەیداکرد.


دیۆپ لە تەمەنی 17 ساڵییەوە کاری نمایشکاری دەکات و دەڵێت، "بەهۆی تۆخی رەنگی پێستمەوە زۆر گریاندیانم، دەمەوێت ببمە ئیلهامێک بۆ ئەو مرۆڤانەی کە جیاوازن، ئەگەر تۆ شانسی ئەوەت هەیە کە کەسێکی جیاوازیت ئەوا هیچ کات لەهەوڵی گۆڕینی ئەمەدا مەبن".

 

 


















زۆرترین بینراوەکان