مارلی مۆنرۆی کورد ببینە


نەتەوە  |   02:39:35 2016-12-28  |   (629) جار خوێندراوەتەوە

مەلەک ئاکارموت کە خەڵکى شاری ماردینى باکورى کوردستانە، بەهۆی ئەوەى شێوەى لە مارلی مۆنرۆ خانمە هونەرمەندی سینەمایی دەچێت سەرنجی کەسانی دەوروپشتی بەلای خۆیدا راکێشاوە و داوای لێدەکرێت وەک مۆدێل کار بکات.
A+    A-

مەلەک ئاکارموت کە دایکی چوار منداڵەو ژنی ماڵەوەیە، بەهۆی ئەوەی شێوەی لە مارلی مۆنرۆی خانمە هونەرمەندی کۆچکردووی هۆلیود دەچێت، سەرنجی کەسانی دەوروپشتی بەلای خۆیدا راکێشاوە، هاووڵاتیان کە لەسەر رێگا دەیبینن داوای لێدەکەن وێنەی یادگاریی لەگەڵدا بگرن.


مەلەک دەڵێت، "دڵخۆشم بەوەی لە مارلی مۆنرۆ دەچم، کاتێک دەچمە دەرەوە کەسانی دەوروپشتم سەرسامی خۆیان بە لێکچوونم بەو هونەرمەندە دەردەبڕن و داوام لێدەکەن وێنەیان لەگەڵ بگرم، ئەم کارە من بێزار ناکات بە پێچەوانەوە پێی دڵخۆشم".


وتیشى، " چەندین ساڵ کاری دروستکردنی فەرش چنینم کردووە، تا ئێستا لە کورتە فیلمێکدا رۆڵم بینیووە، هەندێک کۆمپانیا داوایان لێکردووم وەکو مۆدێل کاریان لەگەڵ بکەم، بەڵام من پێم باشە لە فیلمێکدا رۆڵ ببینم کە باس لە ژیانی مارلی مۆنرۆ بکات".

 

 


















زۆرترین بینراوەکان