پەیامەکەی رۆناڵدۆ بۆ منداڵانی سوریا هەرای ناوەتەوە


نەتەوە  |   14:51:58 2016-12-26  |   (795) جار خوێندراوەتەوە

پەیامی پشتیوانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی تۆپی پێی ھەڵبژاردەی پورتوگال‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، بۆ منداڵانی سوریا لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری ھەیە وزۆرترین بینەری هەبووە.
A+    A-

 

ئەو ڤیدیۆیەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کە بەمەبەستی پشتگیریکردنی منداڵانی زیانلێکەوتووی تراژیدیای مرۆیی سوریا لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، نزیکەی ١٥ ملیۆن جار تەماشاکراوەو لانیکەم دوو ملیۆن لایکی وەرگرتووە.

 

بەپێی بەدواداچوونێک، ڤیدیۆکە تەنیا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ١٠ ملیۆن‌و ٥٠٠ ھەزار جار تەماشاکراوەو ٧٥٠ لایک‌و ٣٠ ھەزار توانجی لەسەر نووسراوە.

 

هەر بەپێی بەدواداچوونەکە، لەپێگەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامیش ٤ ملیۆن‌و ١٠٠ ھەزار جار تەماشاکراوەو نزیکەی یەک ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار لایک و ٥٠ ھەزار توانجی لەسەر نووسراوە.

 

ئاشکراکراوە کە لەتویتەریش نزیکەی ٦٠ ھەزار لایکی وەرگرتووەو ٥٠ ھەزار جار ریتویت کراوە.

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە لەڕێگەی رێکخراوی منداڵپارێزی جیھانەوە ئامادەیکردووە دەڵێت، "سڵاو، ئەم پەیامەم بۆ منداڵانی سووریایە، من یاریزانێکی تۆپی پێی بەناوبانگم، بەڵام پاڵەوانی راستەقینە ئێوەن، ئومێدەکانتان لەدەستمەدەن، ھەموو جیھان لەگەڵ ئێوەدایە، گرنگی بەئێوە دەدەین، پشتیوانیتان لێدەکەم".

 

ھەروەھا کریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاندبوو، کە ھاوکاریی وەک خۆراک، جلوبەرگ‌و پێداویستی پزیشکی پێشکەشی خێزانە سوورییەکان دەکات.

 

 


















زۆرترین بینراوەکان