مێرمنداڵێك ژمارەی پێوانەیی خولی ئیتالی دەشكێنێت


نەتەوە  |   14:27:24 2016-12-23  |   (689) جار خوێندراوەتەوە

لەگەڕی 18ی خولی ئیتالیا پیترۆ پێلێگری یاریزانی یانەی جێنوا توانی ژمارە پێوانەیەیی بچووكترین یاریزانی بەشدار لەمێژووی ئەو خولەدا بشكێنێت.
A+    A-

 

پیترۆ كە تەمەنی 15 ساڵ و 280 رۆژە كاتێك لەیاریی نێوان جێنوا و تۆرینۆ لە گەڕی 18ی خولی ئیتالیا بەشداری پێكراو هاتە نێو یاریگە، توانی ژمارەیەكی پێوانەیی لە مێژووی 100 ساڵەی خولەكە تۆمار بكات.


ئەو یاریزانە بووە بچووكترین یاریزان، كە لەمێژووی خولەكەدا بەشداریی كردووە، بەوەش ژمارە پێوانەیەكەی "ئامیدۆ ئامادی" یاریزانی یوڤێنتوسی شكاند، كە لە ساڵانی سییەكانی سەدەی رابردوودا بەتەمەنی 15 ساڵ و 298 رۆژ یاریی لەو خولەدا كردبوو.


















زۆرترین بینراوەکان