یاریزانێکی کورد بەکوژراوی دۆزرایەوە


نەتەوە  |   10:34:54 2016-12-22  |   (1,301) جار خوێندراوەتەوە

دوای چەند ڕۆژێک لەبێسەروشوێن بوونی، یاریزانێکی بەناوبانگی کورد تیرۆرکراو سەرچاوەکانیش ھۆکاری تیرۆرکردنی ئەو یاریزانە ئاشکرادەکەن.
A+    A-


ئەگەرچی هێزە ئەمنییەکانیش سەبارەت بە دیارنەمانی شێخموس ئۆزەر کاپتنی یانەی ئامەدسپۆر ئاگادارکرابوونەوە، بەڵا، دوای دوو ڕۆژ لەبێسەروشوێنبوونی، نەتوانرا بدۆزرێتەوە.

 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەش کە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، شێخموس ئۆزەر گۆڵی یەکسانبوونی بەرامبەر یانەی فەنەرباخچە تۆمارکردوە، ڕۆژێکیش دوای ئەو گۆڵە، بێسەروشوێن کراوە.

 

چەند میدیایەکیش باسیان لەوەکردووە، ھۆکاری تیرۆرکردنی شێخموس کاپتنی یانەی (ئامەد سپۆر)، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گۆڵی یەکسانبوونی ئامەدی لەفەنەر باخچەی تورکی کردووە.

 

بەگوێرەی میدیاکان، دوای دوو ڕۆژ لەبێسەروشوێنبونی، تەرمی ئەو یاریزانە کوردە کە ھاوکات کاپتنی یانەکەش بووە، لەڕێگەی نێوان (ئەلعەزیزـ گۆزەلی) لەپاڵ ئۆتۆمبێلە وەڕگەڕاوەکەیدا دۆزرایەوە.

 

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، بەگوێرەی بێسەروشوێنکردنی بۆ ماوەی دوو ڕۆژو لەپڕ دەرکەوتنی ئۆتۆمبێلەکەی بەوەرگەڕێندراوی و شێوازی وەرگەڕاندنەکەشی، دکە ەردەکەوێت کاپتنەکەی ئامەدسپۆر تیرۆرکراوەنەک بەڕوداوی ھاتوچۆ گیانی لەدەستدابێت.

 


















زۆرترین بینراوەکان