بە چەقۆ هێرشكرایە سەر خانمە وەرزشوانێكی ناسراو


نەتەوە  |   18:37:30 2016-12-20  |   (1,830) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە لە ماڵی خۆیدا كەسێك بە چەقۆ هێرشی كردووەتەوە سەر پیترا كیڤیتۆڤا، ئەستێرەی تێنسی چیكی و بەسەختی برینداریكردووە.
A+    A-

 

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە ئەمڕۆ سێ شەممە 20 كانونی یەكەم كەسێك بە چەقۆ هێرشیكردۆتەسەر پیترا كیڤیتۆڤا خانمە یاریزانی تێنسی چیكی، كە هاوكات خاوەنی پلەی یازدەیەمی باشترین تێنسزانەكانی جیهان لەسەر ئاستی كچانە و لەئەنجامدا دەستی چەپی بەسەختی برینداربووە.


تائێستا ناسنامەی هێرشكارەكە بڵاونەكراوەتەوە و هۆكاری هێرشەكەیشی ئاشكرا نەكراوە.


لای خۆشیەوە كیڤیتۆڤا لەهەژمارە فەرمیەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەواڵەكەی پشتڕاستكردووەتەوە هەروەها سوپاسی سەرجەم ئەو كەسانەی كردووە كە لە تەندرووستی ئەویان پرسیووە، نوسیویشیەتی "شانسم هەیە كە لە ژیاندا ماوم".
 


















زۆرترین بینراوەکان