هەواڵێکى خۆش بۆ بەکارهێنەرانى ئایفۆن


نەتەوە  |   20:41:44 2015-12-05  |   (1,039) جار خوێندراوەتەوە

loading...
فەیسبووک، خزمەتگوزارى ڤیدیۆى ڕاستەوخۆ پێشکەشى بەکارهێنەرانى دەکات.
A+    A-

 

کۆمپانیاى فەیسبووک ڕایگەیاند، خزمەتگوزاریەکى نوێ  پێشکەشى بەکارهێنەرانى دەکات و لەڕێیەوە، دەتوانرێت ڕاستەخۆ ڤیدیۆ پەخش بکرێت.


فەیسبووک ئاماژەى دا بەوەى، لەئێستادا بەکارهێنەرانى تۆڕەکە لە ئەمریکا دەتوانن سوود لەو خزمەتگوزاریە وەربگرن و ڕاستەوخۆی تۆمارى ڤیدیۆیی هەر شتێک بکەن کە خۆیان دەیانەوێت.


کۆمپانیاى ناوبراو هەروەها جەختى لەوە کردەوە، لە داهاتوودا، ئەو حزمەتگوزاریە دەگاتە هەموو بەکارهێنەرانى تۆڕەکە، بەڵام لەئێستادا تایبەتە بەو بەکارهێنەرانەى ئەمریکا کە لەڕێی ئایفۆنەوە فەیسبووک بەکار دێنن.


ئەو خزمەتگوزاریە نوێیە، ژمارەى ئەو کەسانە نیشان دەدات کە سەیری پەخشى ڕاستەوخۆی ڤیدیۆکە دەکەن، هەروەها ئەو کۆمێنتانەى لەسەر ڤیدیۆکە دەنوسرێن. گرتە ڤیدیۆکانیش لە پەڕەى تەماشاکەراندا دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەى خۆیان دەیسڕنەوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان