بڕیارێک لەبارەی فەرمانبەرانەوە جێبەجێ دەکرێت


نەتەوە  |   10:04:31 2016-12-18  |   (17,665) جار خوێندراوەتەوە

لە سەری ساڵی نوێوە حکومەتی عێراق بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەیەک لە موچەی فەرمانبەران دەخاتەبواری جێبەجێ کردنەوە و ئەو فەرمانبەرانەی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە کە میلاکی حکومەتی عیراقن.
A+    A-

 

فەرھاد قادر ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند،"لەساڵی نوێیەوە سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی عیراق ڕێژەی لە٣.٨% لەموچەکانیان دەبڕدرێت".

 

وتیشی:"ڕێژەی ئەو بڕینە لەموچە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە فەرمانبەری عیراقین و لەھەرێمی کوردستان خزمەتدەکەن".

 

پەرلەمانتارەکەی یەکێتیی تەئکیدی لەوەشکردەوە، "ئەو ڕێژەیەی لەموچەی فەرمانبەرانی عیراق لەپارێزگای کەرکوک دەبڕدرێت دەگاتە نزیکەی ٢٠ ملیار دینار، بۆ ئیدارەی پارێزگاکە تەرخاندەکرێت و پێداویستیە ئەمنیەکانی پارێزگاکەی لێ پڕدەکرێتەوە".

 

ڕونیشکردەوە، پێشتر بڕیاردرابوو لە٤.٨% لەموچەی سەرجەم فەرمانبەرانی عیراق ببڕدرێت، بەڵام وەکو وتی:"دواتر لەپەرلەمانی عیراق گۆڕانکاریی تێداکراوەو ڕێژەی بڕین لەموچەکە کەمکرایەوە بۆ لە ٣.٨%".

 

سەبارەت بەئەگەری پابەندنەبونی ھەرێم بەیاسای بودجەی ٢٠١٧ی عیراقیش ئاخۆ حکومەتی عیراق دەتوانێت سکاڵا لەسەر حکومەتی ھەرێم تۆماربکات, د.فەرھاد وتی:"لەئێستادا یاساکە نەخراوەتەوە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، بەڵام ھەرکاتێک کار بەو یاسایەکە کرا، دەبێتە ئیلیزامی و دەتوانرێت یەکێک لەلایەنەکان سکاڵا لەسەر لایەنی کەمتەرخەم تۆماربکات".

















زۆرترین بینراوەکان