میسی لەبەرشەلۆنە دەمێنێتەوە؟


نەتەوە  |   15:53:00 2016-12-16  |   (708) جار خوێندراوەتەوە

ئەگەرچی وا چاوەڕوان دەکرا لەپاش یاریی کلاسیکۆ، باوکی میسی کە هاوکات بەڕێوبەری کارەکانیشێتی، لەگەڵ ئیدارەی یانەی یانەی بەرشە کۆببنەوە سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی میسی.
A+    A-

 

 بەڵام سەرباری ئەوەش کە  باوکی میسی گەیشتۆتە بەرشەلۆنە، بەڵام پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنیا ئەمڕۆ ھەواڵێکی بڵاوکردۆتەوەو رایگەیاندووە کە باوکی میسی‌و ئیدارەی بەرشە ھاوڕاو کۆکن لەسەر ئەوەی گفتوگۆ لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکە بکەن، بەڵام تائێستا ھیچ وادەیەک بۆ ئەو کۆبوونەوەیە دانەنراوە.

 

 ئەم ھەواڵە جۆرێک لە نیگەرانیی‌و ترسی لای ھاندەرانی بەرشە دروستکردووە لەوەی ئەگەرێک هەبێت بۆ کۆتاییهاتنی تەمەنی لیۆنێل میسی لەو یانە کەتەلۆنییە.

باوکی میسی


















زۆرترین بینراوەکان