رۆناڵدۆ لەگەڵ خۆشەویستە نوێكەی دەركەوتەوە


نەتەوە  |   15:05:19 2016-12-16  |   (1,024) جار خوێندراوەتەوە

جارێكی تر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ خۆشەویستە نوێیەكەی دەردەكەوێتەوە و بووە باسی گەرمی میدیاكان.
A+    A-

 

دوای بردنەوەی چوارەمین نازناوی باڵاندۆر، ڕۆناڵدۆ لە ژوانێكدا بۆ خواردنی نانی ئێوارە جارێكی تر لەگەڵ "جۆرجینا ڕۆدریگێز" خانمە نمایشكاری جل و بەرگی ئیسپانی لە پایتەختی ئەو وڵاتە دەردەكەوێتەوە و ئەوەش لەچاوی كامێراكان دور نەما و بووە باسی گەرمی میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.

 
جێی باسە بۆیەكەمجار مانگی رابردوو كریستیانۆ لەگەڵ ئەو خانمە نمایشكارە لە شەقامەكانی شاری پاریسی فەرەنسا دەركەوت، كە لەو ژوانەدا رۆناڵدۆ بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە قژێكی دەستكرد و كڵاوی لەسەركردبوو.
 


















زۆرترین بینراوەکان