ڕێکخراوی giz ئەڵمانی لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 2هەزار هەلی کاری بۆ ئەو هاوڵاتی و ئاوارە و پەنابەرانە ڕاگەیاند کە هیچ کارێکیان نییە، ئەو ڕێکخراوە کار لەسەر پاککردنەوەى ناوشار و و پارک و باخچەکان دەکات.
ئاشكراكراوه، ئەو کەسانە ڕۆژانە لەبەرامبەر کارەکەیاندا 25 هەزار دیناریان پێدەدرێت و بڕیارە بۆ ساڵى ئایندەش ڕێکخراوەکە لەسەر پرۆژەکەى بەردەوام بێت.
لەوبارەیەوە نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکرد، نزیکەی 2هەزار و 500 کەس لەو پرۆژەیە سوود مەندبوون.
پێشتر وەزارەتی پلاندانی هەرێم ئاشکرایکردبوو، ڕێژەی بێکاری لە هەرێم گەیشتووەتە 14%، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەکە زۆر زیادی کردووە و بەرپرسانی حکومەتیش هۆکارەکەى بۆ قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و زۆری ژمارەی ئاوارەکان دەگەڕێننەوە.