ئایا ڤایبەر هاک دەکرێت؟


لارا ئیبراهیم  |   13:16:51 2015-12-04  |   (2,840) جار خوێندراوەتەوە

loading...
.بەرنامەیەکی نوێ تایبەت بە هاکردنی هەژمارەکانی فایبەر داهاتووە کە بەکارهێنەرانی ڤایبەر داخاتە مەترسیەوە
A+    A-

 

ڤایبەر بەرنامەیەکی تایبەت بە گواستەنەوەی نامە و تەلەفوونە کە بە هەبوونی خەتی ئینتەرنێت بەخۆراییە کاردەکات. لەبەر ئەم هۆکارەش زیاتر لە ٢ میلیۆن بەکارهێنەری هەیە لە سەرتانسەری جیهان.

 

هەژماری ڤایبەر زۆر کات زانیاری گرنگ هەڵدەگرێت کە تایبەتن بە خاوەنی هەژمارەکە. ئێستا بەرنامەیەکی نوێ داهێنراوە کە تایبەتە بە هاک کردنی ڤایبەر. بەمەش ئەو کەسەی بەکاری دەهێنێت دەتوانێت زانیەریەکانی ناو ڤایبەرەکەت بەرێت و نامە و تەلەفوونەکانت ببینێت.

 

ئەم بەرنامەیە بەناوی (Viber Spy Hack Software) سەرەتا تایبەت بۆ دایک و باوکانی هەرزەکاران درووست کرا. بۆ ئەو مەبەستەی دایکان و باوکان بتوانن ئاگاداری چالاکیەکانی منداڵەکانیان ببن. ئەمەش تەنها بەوەی لەم بەرنامەیدا ژمارەی تەلەفوونی کەسەکە لێدەدەیت و دەتوانیت ئاگاداری نامە و پەیوەندیە تەلەفونیەکانی ببیت.

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان