بە فەرمی دامەزراندن دەستیپێکرد


نەتەوە  |   22:57:36 2016-12-08  |   (6,458) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، بە چەند مەرجێک سوپای عێراق داوای لە دەرچووانی زانکۆ کرد دەتوانن لە رۆژی 7ی ئەم مانگەوە تا 28 ی مانگ خۆیان ناونوس بکەن.
A+    A-

 

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری عێراق کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە بە چەند مەرجێک سوپای عێراق داوای لە دەرچوانی زانکۆ کردووە، دەتوانن خۆیان بۆ بینینی خولی سەربازی ناونوس بکەن و گرنگترین ئەو مەرجانەیش ئەمانەن:

 

1-تەمەنی لە 25 ساڵ زیاتر نەبێت.


2-بڕوانامەکەی لە یەکێک لە زانکۆکانی سەر بە حکومەتی عێراق وەرگرتبێت.


3-ناسنامەی عێراقی هەبێت و لە باوک و دایکێکی عێراقی بێت.


4- خاوەنی رەوشتێکی بەرز و رابردوویەکی پاک بێت و پێشتر بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێکخراوە چەکدارەکانەوە نەکردبێت.


5-بە راپۆرتی پزیشکی بسەلمێت هیچ نەخۆشییەکی نیە و خاوەنی جەستەیەکی تەندروست بێت.


6-پێشتر لە ریزەکانی سوپای عێراق دورنەخرابێتەوە بە هیچ هۆکارێک.

 

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری عێراق، گەنجانی کوردیش دەتوانن پەیوەندی بە سوپای عێراقەوە بکەن بەم شێوەی لای خوارەوە

 

گەنجانی پارێزگاکانی، هەولێر، دهۆک و کەرکوک دەتوانن لە کۆلیژی سەربازی دووەم خۆیان ناونوس بکەن و گەنجانی پارێزگای سلێمانیش، لەگەڵ خۆبەخشی پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەدین لە کۆلیژی سەربازی سێهەم ناویان تۆمار بکەن.

 

 


















زۆرترین بینراوەکان