ئایدز، دکتۆرێکى بردە زیندان


نەتەوە  |   20:44:44 2015-12-03  |   (1,035) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دادگاى کەمبۆدیا سزاى 25 ساڵ زیندانى بەسەر پزیشکێکى ڕێگەپێنەدراودا سەپاند.
A+    A-

 

بەهۆی نەبوونى مۆڵەتەوە و بەهۆی توشکردنى 200 کەس بە ئایدز، دادگاى کەمبۆدیا سزاى 25 ساڵ زیندانى بەسەر پزیشکێکدا سەپاند.


سەرچاوەیەکى دادگاى کەمبۆدیا ڕایگەیاند، پزیشکەکە ناوى یم تشرینە و مۆڵەتى کارکردنى نییە، دەرزی پیسبوو بە ڤایرۆسى "ئێچ ئاى ڤى" بۆ 200 نەخۆش بەکارهێناوە و بەو هۆیەوە تووشى ئایدزى کردوون.


سەرچاوەکەى دادگا هەروەها وتى، دادگا سزاکەى لەسەر تشرین سوک کردوە و لە "کوشتنى بەئەنقەست"ەوە بۆى کراوە بە "کوشتنى بەهەڵە".


پزیشکە سزادراوەکە ڕەتیکردەوە بە ئەنقەست ڤایرۆسى "ئێچ ئاى ڤى" بڵاوکردبێتەوە و ڕایگەیاند، ویستوێتى هاوکارى ئەو نەخۆشانە بکات.

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان