سەدان هەلی کار لە سلێمانی دەرەخسێنرێت


نەتەوە  |   19:36:15 2016-12-07  |   (3,382) جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوى GIZى ئەڵمانى لە رێگەى تەرخانکردنى  بڕى ٣ ملیۆن یۆرۆ  ٣٥٠٠ هەلى کارى بۆ خەڵکانى کەمدەرامەت و بێ کارو ئاوارەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى دەڕەخسێنێت.
A+    A-

 

بە پێی زانایرییەکان بەهاوکارى رێکخراوێکى ئەڵمانی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانى  شارەوانییەکانى پارێزگاى سلێمانى جێ بەجێ دەکرێت و بەوهۆیەشەوە ٣ هەزار و ٥٠٠ هەلى کار بۆ هاوڵاتیانى کەمدەرامەت و بێ کارو ئاوارەکانى پارێزگاى سلێمانى دەڕەخسێت.

 

پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ ٧ی کانوونی یەکەم ڕایگەیاند "پرۆژەکە بوارى پاکردنەوەو دارستان و ئاودێرى دەگرێتەوە و لە ئێستادا لەزیاتر لە ١٠ شارەوانى کارى لەسەر دەکرێت و هەلى کارى بۆ ژمارەیەکى زۆر لەهاووڵاتیان دەستەبەرکردووە".

 

ڕاگەیەندراوەکە دەڵێت "لە پڕۆژەکەدا لەرێگەی شارەوانییەکانەوە گرێبەستێک ئەنجامدراوە  لەرێگەى ئەو ژمارەیە لەدەستى کار سنورى شارەوانییەکان لە زبڵ و خاشاک پاکدەکرێنەوە و باخچەو سەوزاییەکان رێکدەخرێنەوە".

 

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە بەرپرسانى رێکخراوە ئەڵمانییەکە ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە پرۆژەکەیان بۆ رەخساندنى ئەو هەلى کارانە ماوەى ٤٠ رۆژى کارکردن دەخایەنێت و هەر کرێکارێک رۆژانە بڕى ٢٥هەزار دینارى پێدەدرێت و ٤٠ لەسەدى بۆ خەڵکانى کەمدەرامەت و بێ کارى پارێزگاى سلێمانى و ٦٠ لەسەدى بۆ ئاوارە و پەنابەرەکان تەرخانکراوە.

 

بەهۆی پڕۆژەی ڕێکخراوەکەوە زۆربەى ئەو شوێنانەی گرفتى زۆرى پاککردنەوە و کۆکردنەوەى خۆڵ و خاشاکیان هەبووە و کۆمپانیاکانى پاککردنەوە کاریان تێدا نەکردون لەرێگەى ئەم پرۆژەیەوە توانراوە چارەسەرى ئەو گرفتە بکرێت.

 

GIZ ) Gesellschaft für internationale Zusammenarbeit) .نوێنەرایەتی وڵاتی ئەڵمانییا دەکات بۆ هاوکاری لە هەرێم و پێشتریش لە بوارەکانی کار دۆزینەوە بۆ ئاوارەکان و گەنجانی هەرێم چالاکی هەبووە.


















زۆرترین بینراوەکان