تەندروستی هەلی کار رادەگەیەنێت


نەتەوە  |   14:02:12 2016-12-06  |   (1,463) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بە نوسراوێكی فەرمی كردنەوەی ئیقامە قودمای پزیشكی لەبەشی ئیمرجینسی میدسن بۆ 2 كورسی ڕادەگەیەنێت.
A+    A-

 

تێیدا داوادەكات، ئەو كەسانەی مەبەستیانە دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن، لەهەریەك لەم شوێنانە، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ( شارەزوور + گەرمیان + ڕاپەڕین + كۆیە ) + دەزگای تەندروستی پێشمەرگە + بەڕێوبەرایەتی تەندروستی ( دەربەندیخان + چەمچەماڵ ) + گشت نەخۆشخانەو مەڵبەندە تەندروستییەكانی سەربە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.

 

مەرجەكانی وەرگرتن:

 

1- وەرگرتنی داواكاری تا بەرواری   8-12-2016 لەبەشی كاروباری هونەری دەبێت.

2- تەواوكردنی ماوەی پلەبەندی تا 17112016 واتە ڕاژەكەی بكاتە (3) ساڵ ئەویش پاش داشكاندنی  هەموو جۆرە مۆڵەتێك  كە وەریگرتووە.

3-پێویستە ئەو پزیشكانەی  كە داواكاری  پێشكەش دەكەن  بۆ ئیقامە قودما بەپێی دابڕان (انقطاع) لەشوێنەكەی خۆی بەردەوام بێت لەدەوامكردن  بەپشتگیری بەڕێوبەرەكەی  تاكاتی  دەست لەكارهەڵگرتن بۆ ئیقا مەقودما.

4 - هێنانی ( لاری نەبوون + پوختەی ڕاژە + وێنەیەك لەبڕوانامەی دەرچوون ).


















زۆرترین بینراوەکان