نرخی غاز گران دەبێت


نەتەوە  |   20:46:16 2016-12-02  |   (3,641) جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی قەیرانی غازەوە دڵنیایی دەدرێتە هاوڵاتیان هاوکات هۆکاری گرانبوونی نرخەکەشی ئاشکرا دەکرێت.
A+    A-

 

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، "بەھیچ شێوەیەک قەیرانی غازمان نییەو ھاوڵاتیانیش دڵنیادەکەینەوە کە لەو بوارەدا ھیچ کێشەیەکمان نییەو قەیرانی لەو جۆرە سەرھەڵنادات و ھیچ مەترسییەکیش لەو ڕوەوە بونی نییە".

 

وتیشی:"ڕۆژانە بڕی پێویستی غاز بەدەستمان دەگات و ئێمەش دابەشی دەکەین، بۆیە پێویست بەوەنەکات ھاوڵاتیان لەو ڕوەوە نیگەران بن یاخود مەترسییان ھەبێت".

 

هاوکات غالب محەمەد سەرۆکی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتیەکان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، "بەدوداچونمان لەبارەی گرانبونی نرخی غازی ماڵانەوە کردوەو ھۆکارەکەشی زیادبونی خواستە لەسەر بەکارھێنانی لەلایەن ھاوڵاتیانەوە، لەبری نەوتی سپی".

 

رونیشیکردەوە:"ھاوڵاتیان ئەو ئامێری گەرمکەرەوانە دەکڕن کە بەغاز کاردەکات، ئەوەش وایکردوە نرخەکەی تاڕادەیەک بەرزبێتەوە لەحەوت ھەزارو ٥٠٠ دینارەوە بۆ ھەشت ھەزار دینار یان ھەشت ھەزارو ٥٠٠ دینار".

















زۆرترین بینراوەکان