ئەو راستیانەی پیاوان نەیانزانیوە


نەتەوە  |   17:57:05 2015-12-01  |   (2,061) جار خوێندراوەتەوە

loading...
تێڕوانینێكی نەریتی هەیە كە پێیوایە پیاو "رەگەزی باڵاتر"ە و ژن "رەگەزی لاوازتر"وە، بەڵام بۆچی مامناوەندی تەمەنی ژنان لە تەمەنی پیاوان زیاترە.
A+    A-

 

پیاوان بە هۆی ئەو باوەڕە هەڵەوە، كەمتر گرنگیی بە تەندروستی خۆیان دەدەن، بۆیەش زیاتر دەكەونە بەر مەترسی و نەخۆشیەوە.


ئەم تێڕوانیە پیاوانەیە وای كردووە، پیاوان بە بەراود لەگەڵ ژنان، كەمتر دەستیان بشۆرن و تەنانەت بە بێ گوێدان بە تەندروستیان جەستەیان زیاتر ماندوو بكەن.


ژروم تی لۆك سینگ، مامۆستای بەشی مێژووی زانكۆی وێست ئیندیەن، لە وڵاتی جامائیكا رایگەیاندووە، زۆربەی پیاوان پێیان وایە كە دەبێت پیاو لەدەرەوەی ماڵەوە بێت و لە پێناو بەدەستهێنانی بژێوی كاربكات. پێویستە پیاوان لە جۆرە بیركردنەوەی رزگاربكرێن و بێنە سەر ئەو بڕوایەی كە لە پێناو یەكسانی نێوان ژن و پیاودا هەوڵ بدەن.


ئەو مامۆستایەی زانكۆ لە بنەڕەتتدا پێی وایە، كە بابەتی بەهێزتربوونی پیاوان لە ژنان هەڵەیە و رۆح و دەرونی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی سەر لەنوێ پێویستی لە داڕشتنەوە و پێداچوونەوە هەیە.


لای خۆیەوە توبیاس ئەنگل، پسپۆڕی بواری ئۆرۆلۆجی و راوێژكاری ناوەندی پیاوان و تەندروستی باسی لەوەكردووە، ژیانی پیاوان بە بەراورد بە چۆنێتی ژیانی ژنان ناتەندروستە.

 

راشیگەیاندووە: پیاوان لە بەرامبەر دڵەڕاوكێ، كحول، مادە هۆشبەرەكان و كێشە دەرونیەكان زیاتر زیانیان بەردەكەوێ، بەڵام بێ ئاگان لەو زیانانە و گرنگی بە نیشانەكانی نەخۆشی نادەن.

پیاوان بەگشتی لەبەر ئەم هۆكارانە كەمتر لە ژنان دەژین:


دڵەڕاوكێ، مەترسیەكانی شوێنی كار، شێرپەنجەی پرۆستات، شەكرە، جەڵتەی دڵ، رووداوەكانی هاتووچۆ، ئالودەبوون بە مادە هۆشبەرەكان و خواردنەوە كحولیەكان و شێوازی ژیانی ناتەندروست.


ژروم تی لوك سنگ، مامۆستای بەشی مێژووی زانكۆی وێست ئیندیەن هێمای بۆ ئەوە كردووە، ئەگەر تەنها سەیری شەڕەكانی سەدەی بیستەم بكەن، زۆرینەی هەرە زۆری بەشداربووەكانی پیاوان بوون، ئەو سەربازانەی كە لەشەڕەكان دەگەڕانەوە، ئازارێكی دەرونی زۆریان هەبووە، بەڵام تەنانەت ئامادەش نەبوون دان بەو ئازارەدا بنێن و بە ساڵان لەگەڵ ئەو بارە ناهەموارە دەرونیەدا ژیاون.


لە كۆتاییدا دەبێت بوترێت كە ژنان زۆر وریایانەتر لە پیاوان ئاگایان لە تەندروستی خۆیانە و تەنانەت كەم نین ئەو ژنانەی كە هەوڵ دەدەن تێڕوانینی پیاوان دەربارەی تەندروستی خۆیان بگۆڕن و زۆرجار پێداگری دەكەن پیاوانانیان رازی بكەن بەوەی بچنە لای پزیشك، بەڵام پیاوان رەتیدەكەنەوە و پێیان وایە لە دكتۆر زیاتر دەزانن.


ئۆباڵی كەمتر بوونی ماناوەندی تەمەنی پیاوان، لە ئەستۆی ژنان نییە، پیاوان بۆخۆیان بەرپرسن و پێویستە تێبگەن لەوەی لە بەرامبەر نەخۆشی پارێزراو نین و پێویستە هەندێك جار سەردانی پزیشك بكەن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان