بزانە مۆرینۆ کێی دوورخستوەتەوە؟


نەتەوە  |   20:42:40 2015-09-15  |   (335) جار خوێندراوەتەوە

مۆرینۆ سێ یاریزان لەپێکهاتەى سەرەکی دوور دەخاتەوە. 
A+    A-

ڕاهێنەرى یانەى چێڵسى، چەند یاریزانێک لە پێکهاتەى یانەکەى دوور دەخاتەوە و لە یاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی ماکابى حەیفاى  ئیسرائیلی بەشدارییان پێ ناکات.

 

ڕۆژنامەى سەندەى تایمز بڵاوى کردۆتەوە، خۆسێ مۆرینۆى ڕاهێنەرى یانەى چێڵسى بڕیارى داوە هەریەک لە دێگۆ کۆستا و ئیڤانۆڤیچ و فابریگاس دوور بخاتەوە و لە جێگاى ئەوان بەشدارى بە ئۆسکار و بابا و ریمى بکات. ئەمەش دوای ئەوەی ئەو سێ یاریزانە لە یاریەکانی خولی ئینگلیزیدا بە ئاستێکی نزمەوە دەرکەوتن.

 

یانەى چێڵسى کە پاڵەوانى وەرزی ڕابردووى پریمەر لیگ بوو، لەم وەرزەدا سەرەتایەکى خراپى تۆمار کردووە. لە دواى ساڵى 1988 و لە کۆی پێنج یارى خولى ئینگلیزی، سێ جار شکستى هێناوە و خاوەنی ٤ خاڵە.
















زۆرترین بینراوەکان