چۆن منداڵ لە خەمۆکیی دەپارێزن؟


نەتەوە  |   16:33:32 2015-11-29  |   (579) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لێکۆڵینەوەیەکى نوێ دەریخستووە، ئەو منداڵانەى کاتێکى زۆر لەبەردەم شاشەى کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆندا بەسەر دەبەن، کاریگەرى نەرێنى لەسەر بارى دەرونیی منداڵ دروستدەکات.
A+    A-

 

لێکۆڵینەوەکە نیشانى دەدات، ئەو منداڵانەى لە سەیرکردنى تەلەفزیۆن و بەکارهێنانى کۆمپیوتەردا زیادەڕۆیی ناکەن، دڵخۆشترن لەو منداڵانەى چەندین کاتژمێر لەبەردەم شاشەى کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆندا دادەنیشن.


لە لێکۆڵینەوەکەدا کە لەسەر 120 هەزار منداڵ و تازەپێگەیشتوو ئەنجام دراوە دەرکەوتووە، سنوردارکردن و کەمکردنەوەى کاتى بەسەربراو لە بەردەم تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەردا، بە قازانجى منداڵ و تازەپێگەیشتوان دەشکێتەوە.


ئەنجامەکانى لێکۆڵینەوەکە دەریانخستووە، ئەو منداڵانەى ڕۆژانە و بۆ ماوەى 5 کاتژمێر سەیری تەلەفزیۆن دەکەن و کۆمپیوتەر بەکاردەهێنن، ڕێژەى توشبونیان بە خەمۆکی لە 80% زیاترە لەو منداڵانەى کەمتر لە بەردەم شاشەى تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەردا دادەنیشن.


لێکۆڵەرەوان ئامۆژگارى دایک و باوکان دەکەن، بۆ ڕێگرتن لە توشبوونى منداڵەکانیان بە خەمۆکیی، ڕێگە نەدەن لە 2 کاتژمێر زیاتر، سەیری تەلەفزیۆن بکەن و کۆمپیوتەر بەکاربهێنن.

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان