کەنەدا بڕیارێکى گرنگى دا


نەتەوە  |   20:47:25 2015-11-28  |   (610) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆکوەزیرانى کەنەدا ئاشکرایدەکات، وڵاتەکەى 2 ملیار دۆلار بۆ روبەڕوبوونەوەى گۆڕانى کەشوهەوا تەرخاندەکات.
A+    A-

سەرۆک وەزیرانى کەنەدا ئاشکرایدەکات، وڵاتەکەى 2 ملیار دۆلار بۆ روبەڕوبوونەوەى گۆڕانى کەشوهەوا تەرخاندەکات.


جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانى کەنەدا، لە لێدوانیکدا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەى بە بڕی 2 ملیار دۆلار، بەشداری دەکات لە ڕوبەڕوبوونەوەى گۆرانى کەشوهەوا.


لاى خۆیەوە، کاترین ماکیان وەزیری ژینگەى کەنەدا ڕایگەیاند، پێشتر بڕێکى کەمتر لەو پارەیەیان ڕاگەیاندبوو، بەڵام بە بڕیارێکى سەرۆک وەزیران، ئەو بڕە بۆ 2 ملیار دۆلار زیاد کرا.


بڕیارە لە 6ى کانونى یەکەمى داهاتوو، کۆبوونەوەى لوتکەی "گۆڕانى کەشوهەوا" لە شارى پاریسى پایتەختى فەڕەنسا بەڕێوە بچێت و تێیدا گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکاریەکانى کەشوهەواى جیهان بکرێت و چارەسەر بۆ ڕێگرتن لە گەرمبوونى زەوی بدۆزرێتەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان