هەلی کار رادەگەیەنرێت


نەتەوە  |   21:02:18 2016-11-02  |   (2,203) جار خوێندراوەتەوە

بەشی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر بەهاوكاری رێكخراوی  ( GTZ)ی ئەڵمانی چەند پرۆژەیەكی چاككردنی رێگاوبانەكان لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكات و بۆ ئەوەش هەلی کار رادەگەیەنێت.
A+    A-

 

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە: بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە، پێویستی بە ژمارەیەكی زۆری كرێكارە و هەر كەسێك ئارەزوووی كاركردنی هەبێت، دەتوانێت سەردانی بەشی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر بكات كە ئەدرێسەكەی لەسەر رێگای بنەسڵاوەی تازەیە و لەوێ فۆرمی كاركردن وەربگرێت.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی هاتوچۆی هەولێر، دابەشكردنی فۆرمەكان لە كاتژمیر 8ی بەیانی تاكو 4ی پاش نیوەڕۆ لەڕۆژی 2016/11/6ەوە دەستپێدەكات و رۆژانە بەردەوام دەبێت.

 

بەپێی مەرجەكانیش، ئەو كەسەی فۆرم وەردەگرێت، دەبێت تەمەنی لە سەروو 18 ساڵەوە بێت و كەمدەرامەت بێت. هەروەك لە هەر خێزانێك یەك كەس بۆی هەیە فۆڕم پڕبكاتەوە.

 

ئەو كەسەی فۆڕمەكە وەردەگرێت، دەبێت كوردی دانیشتوی هەرێم بێت یان ئاوارەی عەرەب بێت یاخود ئاوارەی رۆژئاوای كوردستان بێت، رۆژانەی كاركردنیش بۆ كرێكار 25 هەزار دینارە و بۆ وەستا 40 هەزار دینار دەبێت.


















زۆرترین بینراوەکان