ئاسایشى خۆراک لە مەترسیدایە


نەتەوە  |   19:42:11 2015-11-26  |   (689) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ڕێکخراوى جیهانی کشتوکاڵ و خۆراک هۆشدارى دەدات و ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانکارى کەشوهەوا، مەترسى لەسەر ئاسایشى خۆراک دروستدەکات.
A+    A-

 

لە ڕاپۆرتێکى نوێیدا، ڕێکخراوى جیهانی کشتوکاڵ و خۆراک "فاو" ڕایگەیاند، گۆڕانى کەشوهەوا، مەترسى لەسەر ئاسایشى خۆراک زیاد دەکات.


لە ڕاپۆتەکەدا هاتووە "لە ساڵى 1980 و بەدواوە، ڕێژەى ئەو کارەساتانەى بەهۆی دیاردە سروشتیەکانەوە دروست دەبن، ڕووى لە زیادبوون کردووە".


ڕاپۆرتەکەى فاو هەروەها ئاماژەى داوە بەوەى "بەهۆی ئەو کارەساتانەوە، نزیکەى 1.5 تریلیۆن دۆلار زیان بە ئابوورى جیهان گەیشتووە".


جۆزیە گرازیانۆ، سەرۆکى ڕێکخراوى جیهانی کشتوکاڵ و خۆراک ڕایگەیاند، "دەبێت ستراتیژێکى نوێ بۆ پاراستنى ئاسایشى خۆراک دابندرێت و هەوڵى سنوردارکردنى کارەساتەکان و گۆڕانى کەشوهەوا بدرێت".

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان