گۆشتى سوور مەخۆن


نەتەوە  |   16:04:04 2015-11-26  |   (1,962) جار خوێندراوەتەوە

loading...
توێژینەوەیەکى نوێ هۆشدارى لە خواردنى گۆشتى سوور دەدات و دەریدەخات، ئەگەرى توشبوون بە جەڵدەى مێشک زیاد دەکات.
A+    A-

 

ئەنجامى توێژینەوەکە کە ماوەى 23 ساڵى خایاندووە و لەسەر 11 هەزار کەسى تەندروست ئەنجام دراوە دەریخستووە، ئەوانەى بڕێکى زۆر گۆشت و بەتایبەن گۆشتى سوریان خواردووە، ئەگەرى توشبوونیان بە جەڵدەى مێشک بە ڕێژەى 43% زیاترە لەو کەسانەى بڕێکى کەمتریان خواردووە.


توێژینەوەکە هەروەها دەریخستووە، خواردنى خواردنە دەریاییەکان و سەرچاوە ڕوەکیەکان، مەترسى لەسەر تەندروستى مرۆڤ دروست ناکەن.


هاوکات، ئاژانسى نێودەوڵەتى توێژینەوەى شێرپەنجە ڕێنمایی دەکات، ئەو خواردنانە بەکار نەهێنرێن کە گۆشتى بەراز و گۆشتى سوریان تێدایە، چونکە دەبنە هۆی شێرپەنجەى کۆڵۆن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان