هێرش کرایەوە سەر فەڕەنسا


نەتەوە  |   15:41:59 2015-11-26  |   (667) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتى کشتوکاڵى فەڕەنسا ئاشکرایدەکات، ئەنفلۆنزاى باڵندە لە باشورى خۆرئاواى ئەو وڵاتە سەریهەڵداوەتەوە.
A+    A-

 

وەزارەتى کشتوکاڵى فەڕەنسا بەیاننامەیەکى بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرایکرد، ڤایرۆسى کوشندەى "H5N1" لە کێڵگەیەکى پەلەوەرى ناوچەى دۆردۆنى، تووشى ژمارەیەک مریشک بووە.


لاى خۆیەوە، ستیفان لۆ فۆل وەزیری کشتوکاڵى فەڕەنسا داواى لە دامەزراوە کشتوکاڵیەکانى وڵاتەکەى کرد، ڕێوشوێنى پێویست بگرنە بەر و ڕێ لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە بگرن.


دەستنیشانکردنى ڤایرۆسى "H5N1" لە فەڕەنسا لەکاتێکدایە کە ئەو وڵاتە لە ساڵى 2006ەوە، مەترسى ئەو ڤایرۆسەى لەسەر نەمابوو.


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان