فەیسبووک، خزمەتگوزارى بۆ مردوانیش داناوە


نەتەوە  |   16:52:39 2015-11-25  |   (731) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەڕێی تایبەتمەندیەکەوە، فەیسبوک هەژمارى کەسانى مردوو بە چالاکى دەهێڵێتەوە.
A+    A-

 

ڤانیسا کاڵیسن بەڕێوەبەرى بەرهەمەکان لە فەیسبووک دەڵێت "فەیسبووک جێگەیەکە بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندى لەگەڵ هاوڕێ و ئەندامانى خێزاندا. هەروەها جێگەیەکە بۆ یادکردنەوەى ئەو کەسانەى لەدەستمان داون".


کاڵیسن هەروەها دەڵێت "کاتێک کەسێک دەمرێت، هەژمارەکەى دەبێتە یادەوەری بۆ ژیان و هاوڕێیەتی و ئەزمونەکانى".


تایبەتمەندیەکەى فەیسبوک رێگە دەدات بە هاوڕێ و خێزانى مردوەکە وێنەى کەڤەر و پرۆفایلى کەسى مردوو بگۆڕن و داواى هاوڕێیەتى "فرێند ریکوێست" وەربگرن و تەنانەت پۆست لە دیوارى هەژمارەکەدا بکەن.


ئەو کارانەى کەسانى نزیک لە مردوەکە ناتوانن بیکەن بریتین لە چونە ناو هەژمارەکە، بینیى نامەکان و سڕینەوەى پۆستەکان.


تایبەتمەندیەکە پێی دەوترێت "Legacy Contact" و دەکەوێتە خانەى "Security" و لەڕێی "Setting"ەوە دەچیتە ناوى.


بەکارهێنەر هاوڕێیەکى یان ئەندامێکى خێزانەکەى هەڵدەبژێرێت و دواتر کرتە لەسەر بژاردەى زیادکردن "Add" دەکات.


ئەگەر بەکارهێنەر بیەوێت دواى مردنى، هەژمارەکەى دابخرێت، ئەوا بژاردەى سڕینەوەى هەژمار "Account Deletion" هەڵدەبژێرێت.


  

 

 

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان