خەتەنەكردنی مێینە بە فەرمی قەدەغەدەكرێت


نەتەوە  |   20:17:46 2015-11-24  |   (659) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای دەكات، كە بەم نزیكانە بە بڕیارێكی فەرمیی خەتەنەكردنی مێینە لە كوردستان قەدەغە بكەن.
A+    A-

 

بەپێی راگەیێندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی سێ شەممە 24ی تشرینی دووەم رێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ نوێنەرانی رێكخراوی وادی ئەڵمانی و رێكخراوی جێندەر ئاشكرای كردووە، كە بەمزوانە وەزارەتەكەی بە بڕیارێك قەدەغەكردنی خەتەنەكردنی مێینە رادەگەیەنێت.

 

وەزیری تەندروستی راشیگەیاندووە، خەتەنەكردنی مێینە دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە تەندروستی كەسەكان و دژی زانستی تەندروستیشە، بۆیە وەزارەت قەدەغەی دەكات و مۆڵەتیش ناداتە هیچ مامانێك رەگەزی مێینە خەتەنەبكات.

 

تا ئێستاش خەتەنەكردنی مێینە لە چەند ناوچەیەكی باشور و رۆژهەڵاتی كوردستان بەردەوامە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان