690 ملیۆن منداڵ هەڕەشەیان لەسەرە


نەتەوە  |   14:55:07 2015-11-24  |   (499) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ڕێکخراوى سندوقى منداڵانى نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، 690 ملیۆن منداڵ مەترسى نەخۆشی و برسێتى و مردنیان لەسەرە
A+    A-

ڕێکخراوى سندوقى منداڵانى نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، 690 ملیۆن منداڵ مەترسى نەخۆشی و برسێتى و مردنیان لەسەرە.


نیکۆلاس ڕیس بەرپرس لە سندوقى منداڵانى نەتەوە یەکگرتووەکان "یونسێف" ڕایگەیاند، لە داهاتوودا 690 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا، باجى گۆڕانى کەشوهەوا دەدەن و ڕوبەڕوى برسێتى و نەخۆشی و مردن دەبنەوە.


لە کۆی 2.3 ملیار منداڵ لە جیهاندا، 530 ملیۆنیان لەو ناوچانەدا دەژین کە مەترسى لافاو و گەردەلولیان لەسەرە. هاوکات، 160 ملیۆن منداڵ لەو ناوچانەدا گەورە دەبن کە بەدەست وشکەساڵیەوە دەناڵێنن.


بڕیار وایە لە ئایندەیەکى نزیک و لە پاریسى پایتەختى فەڕەنسا، کۆبوونەوەى لوتکەیی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کەشوهەوا ئەنجام بدرێت و وڵاتانى بەشدار لە کۆبوونەوەکەدا، بگەنە ڕێکەوتن لەسەر سنوردارکردنى گەرمبوونى زەوى.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان