پیرێز نرخی ڕۆناڵدۆی دیاریکرد ... بزانە چەندە؟


نەتەوە  |   17:04:29 2015-09-10  |   (239) جار خوێندراوەتەوە

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نرخێکی خەیاڵیی لەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکەی دادەنێت.
A+    A-

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نرخێکی خەیاڵیی لەسەر کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکەی دادەنێت.

 

پێرێز لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، دەستبەرداری کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکەی نابێت. هەروەها لە لێدوانێکی دیکەشدا بە رادیۆی کادینا کۆبی راگەیاندووە، ریال مەدریدی ئێستا بێ رۆناڵدۆ نابێت، کریستیانۆ لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوام دەبێت، بەڵام ناتوانین هەموو شتێک لە ژیاندا مسۆگەربکەین.

 

 سەرۆکی ریال مەدرید ئەوەشی راگەیاندووە رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانە. دەربارەی گرنگی پێدانی پاریسان جێرمان بە ڕۆناڵدۆ، سەرۆکی ریال مەدرید رایگەیاندووە، ئەگەر یانەکە ئامادەیە 1000 ملیۆن یۆرۆ بدات دەستبەرداری یاریزانەکە دەبین.
















زۆرترین بینراوەکان