مژده‌یه‌ك بۆ خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان


نەتەوە  |   11:29:06 2015-11-16  |   (797) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ بڕیارێكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى, كرێی خوێندن له‌ زانكۆ و پەیمانگا تایبه‌ته‌كاندا كرا به‌ پێنج قیست
A+    A-

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاشكرایكرد "وەزارەتى خوێندنى باڵا بەهاوبەشى لەگەڵ لێژنەى پەروەردەو خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەپەڕلەمانى کوردستان، بەرەچاوکردنى بارى دارایى خوێندکاران و, ناسەقامگیرى بارودۆخى ئابورى هەرێمى کوردستان، بەنوسراوى ژمارە (٢٣٦٥٢) کە لە ڕێکەوتى (٨/١١/٢٠١٥) بەئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خویندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، بڕیاریدا قیستەکانى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان لە دوو قیستەوە بکرێتە پێنج قیست".

 

ئه‌كره‌م هه‌روه‌ها وتى "لە پێشوتردا وەزارەتەکەمان بەنوسراوى ڕەسمى بڕیاریداوە لەبەر ئەم بارودۆخە سەختەى ئابورى هەرێمى کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت، کرێى خوێندن بۆ ساڵى (٢٠١٥-٢٠١٦) وەک خۆى بمێنێتەوە و زیادنەکرێت. بۆ ئەوەش زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان پابەندبونى خۆیان بە بڕیارەکەى وەزارەت دوپاتکردۆتەوەو تەنانەت بەشێک لە زانکۆکان لەهەندێک بەشدا نرخەکانیان دابەزاندوە، لەهەمان کاتدا بەشێک لە زانکۆ تایبەتەکان دەستپێشخەرییەکان کردبو کرێى خوێندنیان لە خوێندکاران بەزیاتر لە دوو قیست وەردەگرت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان