بە قاچت مێشكت بەهێز بكە


نەتەوە  |   19:54:52 2015-11-15  |   (1,804) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی پەیوەندی نێوان تەندروستی مێشك و بەهێزبوونی توانای قاچەكانی مرۆڤ دەسەلمێنێت.
A+    A-

 

توێژەرانی كینگز كۆلێجی بەریتانیا بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دۆسیەی پزیشكی ١٥٠ خوشكی دووانەیان خستبوە ژێر چاودێری كە تەمەنیان لە نێوان ٧٣ بۆ ٧٤ ساڵدابوو. 


لە ئەنجامدا دەركەوت، ئەو ژنانەی لە سەرەتای توێژینەوەكەدا قاچی بەهێزتریان هەبووە، لە كۆتایی توێژینەوەكەدا توانای مێشكی بەهیزتریان هەبووە و رەوتی پیری و چوونە تەمەن، كەمترین كاریگەری لە سەر تواناكانی مێشكیان داناوە.


كلێر ستیڤز، سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە باسی لەوەكردووە، پێوەرەكانی تر وەك تەندروستی دڵیش گرنگ بوون و رۆڵیان هەبووە، بەڵام كاتێك سەرجەم پێوەرەكانمان پێكەوە هەڵسەنگاندووە بۆمان دەركەوتووە پێوەری بەهێزبوونی قاچ زۆرترین كاریگەری هەبووە، لەسەر تەندروستی مێشك و دوور خستنەوەی كەسەكان لە دەركەوتنی ئاسەوار و نیشانەكانی پیری لەسەر مێشكیان.


لای خۆیەوە داگ براون، بەڕێوبەری توێژینەوەكانی ئەنجومەنی زەهایمر، رایگەیاندووە: ئەنجامەكانی ئەو توێژینەوانە بەڵگەن لەسەر ئەوەی وەرزش تەنیا كاریگەری لەسەر جەستە دانانێت، بەڵكوو تواناكانی مێشكیش دەپارێزێت.


نەشیشاردۆتەوە، كە تا ئێستا نازانن هۆكاری راستەقینەی پەیوەندی نێوان هێزی قاچ و تەندروستی مێشك چییە و تەنها بوونی ئەو پەیوەندییەیان دەستنیشان كردووە، بەڵام بەمەبەستی دۆزینەوەی وردەكاری و هۆكاری راستەقینەی ئەو بابەتە چەند توێژینەوە و لێكۆڵینەوەی تر ئەنجام دەدەن.
 

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان