جنێوێک بەرامبەر بە دۆلارێک


نەتەوە  |   17:56:06 2015-11-15  |   (795) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ژنێکی باڵاپٶشی بە رەگەز ئەوستراڵی بە ناوی سوسان کارلاند، بەهۆی ئەو تیر و توانجانەی ڕۆژانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەرەو ڕووی دێتەوە بریاری دا بۆ هەر جنێوێک و کۆمێنتێکی ناشرین دۆلارێک بۆ رێکخراوی (UNICEF) تەرخان بکات.
A+    A-

ژنێکی باڵاپۆشی بە رەگەز ئەوستراڵی بە ناوی سوسان کارلاند، بەهۆی ئەو تیر و توانجانەی ڕۆژانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەرەو ڕووی دێتەوە بەهۆی باڵاپۆشیەکەی بڕیاری دا بۆ هەر جنێوێک و کۆمێنتێکی ناشرین دۆلارێک بۆ رێکخراوی (UNICEF)  سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتوەکان تەرخان بکات.

 

سوسانا بۆ سەرچاوەکانی راگەیاند کە ئەو رۆژانە زۆر قسەی ناخۆش و تیروتوانجی بۆ دەهات لە هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تیایدا تاوانباریان دەکرد بەرامبەر ئەو کارانەی رێکخراوی تێرۆریستی داعش ئەنجامی دەدا و بەهۆی ئەو مەبەستەشەوە بریاری دا کە ئەو نەرێنیانە بکاتە ئەرێنی و بەو جۆرە بتوانێت سوودێک بگەیەنێت.

 

سوسانە هاوسەری کورێکی ئیسلامیە بە ناوی وەلید عەلی کە پێشکەش کاری بەرنامەیەکی ئەوستڕالیە و خۆشی کۆمەڵناسێکی ئیسلامی بەناوبانگە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان