سلێمانی و بەریتانیا رێككەوتن


نەتەوە  |   17:28:38 2015-11-15  |   (596) جار خوێندراوەتەوە

loading...
زانكۆ ی پۆلەتەكنیكی سلێمانی و ئەنجومەنی كلتوری بەریتانی لەسەر چەند بابەتێكی تایبەت بەزمانی ئینگلیزی رێككەوتن.
A+    A-

ئالان فەریدون، سەرۆكی زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە واژۆكردنی ئەم رێككەوتنە لەگەڵ ئەنجومەنی بەریتانی ئەو كەسانەی ئارەزوومەندن دەتوانن لە خولەكانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی ئەو ئەنجومەنە بەشداربن و لە كۆتایی خولەكەدا بڕوانامەیان پێدەبەخشرێت.
 

وتیشی: ئەنجومەنی كلتوری بەریتانی تاقیكردنەوەی ئایەلسیش ئەنجام دەدات، كە یەكێكە لە مەرجەكانی وەرگرتنی خوێندكار بۆ خوێندنی ماستەر و دكتورا.
 

سەرۆكی زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمای باسی لە گرنگی ئەو ناوەندە بەریتانیەش كرد و رایگەیاند، ناوەندەكە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان نوسینگەیان هەیە و لە عێراقیش بۆ یەكەمجار ئەم ناوەندە لە سلێمانی نوسینگە دەكاتەوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان