بزانە ڕونی چی دەڵێت لەسەر وازهێنانی؟


نەتەوە  |   17:11:42 2015-09-08  |   (359) جار خوێندراوەتەوە

واین ڕۆنى، هێرشبەرى هەڵبژاردەى ئینگلتەرا و یانەی مانچستەر یونایتد، بەڵێنى دا لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەکەى بەردەوام بێت.
A+    A-

واین ڕۆنى، هێرشبەرى هەڵبژاردەى ئینگلتەرا و یانەی مانچستەر یونایتد، بەڵێنى دا لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەکەى بەردەوام بێت.


ڕۆنى جەختى لەوە کردەوە کە هێشتا ئارەزوومەندە نوێنەرایەتى هەڵبژاردەى وڵاتەکەى بکات و متمانەى بە خۆی هەیە و دەتوانێت تا کۆتایی جامى جیهانى 2018 ى ڕوسیا سەرکردایەتى هەڵبژاردەکەى بکات.


کاپتنەکەى ئینگلتەرا ئامادەیی خۆی بۆ مانەوەى لە هەڵبژاردەى ئینگلتەرادا دەربڕی و ووتى: " یاریکردن بۆ ئینگلتەرا، شەرەفێکى گەورەیە."
ڕۆنى هەروەها ووتیشی: " پێم وایە دەتوانم لە ڕوسیا یارى بکەم. پاشان تواناى خۆم بۆ بەردەوامبوونم، هەڵدەسەنگێنم و بڕیارى خۆم دەدەم بەڵام بڕیارى کۆتایی، ڕاهێنەر دەیدات."   


ئەم ووتانەى ڕۆنى لە کاتێکدایە کە ئەو یاریزانە لە بەدەستهێنانى نازناوى گۆڵکارى هەڵبژاردەکەى نزیک دەبێتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان