چۆن خۆت لە ئازاری سوڕی مانگانە دەپارێزیت؟


نەتەوە  |   19:49:19 2015-11-14  |   (4,035) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خۆت بەدوور بگرە لە خواردنی زۆر شیرین چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی خوێن و لەدواجاردا ئازارت بۆ پەیدا دەکات.
A+    A-

کاتێک خانمان کاتی سووری مانگانەیان هەیە ئەوا چەندەها جۆر گۆرانکاری لە لەشیاندا روو دەدات و هۆرمۆناتی لەشیان زیاد و کەم دەکات.

 

لەبەر ئەم مەبەستەش دەبێت خانمان رەچاوی ئەو خواردنانە بکەن کە لەو کاتە هەستیارەدا دەیخۆن مانگانە.

 

لێرەدا باس لە چەند خواردنێک دەکەین کە سوودیان دەبێت بۆ خانمان لە کاتی سووری مانگانەیان.

 

١- قاوە بخۆرەوە

قاوە لەم کاتە هەستیارەدا زۆر بەسوودە بۆ خانمان و دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ئازار, ئەمەش لەبەر ئەوەی قاوە ماسولکەکانت شل دەکاتەوە و سووری مانگانە ئاسان دەکات بۆ خانمان، هەوڵبدە لەم کاتانەدا کوپێک قاوە یان چا بخۆیتەوە بەیانیان.

 

٢- ماددەی ئاسن

ماددەی ئاسن زۆر گرنگە بۆ خانمان لەم کاتەدا ئەمەش بەهۆی ئەو رێژە خوێنەی لە لەشیاندا نامێنێت لەو کاتە هەستیارەدا. ئەم خوێنەش پێویستی بە جێگرتنەوە هەیە لە لەشی ژندا و لەبەر ئەم هۆیەش دەبێت خانمان خوو بدەنە ئەو خواردنانەی ماددەی ئاسنیان تێدایە، کەرەوز، مەعدەنوس، برۆکۆلی، سپێناج زۆر بەسوودن بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی ئاسن لە لەشدا.

 

٣- کەم خۆر بە

لە کاتی سووری مانگانەدا لەوانەیە خانمان حەز بکەن خواردنی زۆر بخۆن کە ئەمەش لەدوایدا دەبێتە هۆی دڵتێکەڵهاتن و ئازاری ناو سکیان، لەبەر ئەم مەبەستەش دەبێت خانمان هەوڵبدەن زوو زوو نان بخۆن بۆی زۆر تێر یاخود برسی نەبن و خۆیان لە ئازاری نارەحەتی بەدوور بگرن.

 

٤- ژەمەکانت پر بکە لە میوە و سەوزە

خۆت بەدوور بگرە لە خواردنی زۆر شیرین چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی خوێن و لەدواجاردا ئازارت بۆ پەیدا دەکات.





loading...











زۆرترین بینراوەکان