قوربانیەكی پەلامارەكەی پاریس، لەكاتی هێرشەكەدا پۆستێكی بڵاوكردۆتەوە


نەتەوە  |   19:26:58 2015-11-14  |   (563) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یەكێك لە قوربانیەكانی پەلامارە تیرۆریستیەكەی پاریس، لەو كاتەیدا بە برینداری خۆی حەشاردابوو، پۆستێكی لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاوكردەوە.
A+    A-

 

ئەو هاوڵاتیە فەرەنسیە كە ناوی بنیامینە، لەو كاتەی چەكدارەكان هێرشیان كردبووە سەر هۆڵی كۆنسێرت، لە نهۆمی سەرەوەی هۆڵەكە بە برینداری خۆی حەشاردابوو.

 

بنیامین لەو كاتەدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك نوسیویەتی: "من ئێستا لە نهۆمی یەكەمی هۆڵی كۆنسێرتەكەدام و تیرۆریستان بە دواماندا دەگەڕێن، من بە سەختی بریندار بووم و تا ئێستایش لە هۆڵدا كەسی زیندووی لێیە.

 

تیرۆریستان بگەنە هەرکەسێ سەری دەبڕن. من ماوم نەمردووم، بەڵام چواردەورم پڕە لە لاشە."
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان