ئەو ژنەی ٤٣ هەزار جار دەستدرێژی کرایە سەر


نەتەوە  |   19:03:59 2015-11-14  |   (1,831) جار خوێندراوەتەوە

loading...
کارلا تەمەنی ١٢ ساڵ بوو کاتێک باندێکی لاشفرۆش هەڵیدەخەڵەتێنن و دەستی بەسەردا دەگرن بۆ مەبەستی بازرگانی کردن پێوەی.
A+    A-

کارلا  جاکینتۆ ئەو ژنەی کە ٤٣هەزار جار دەستدرێژی کراوەتە سەر بۆ یەکەم جار بۆ جیهان دەدوێت و باسی نەهامەتیەکانی خۆی دەکات.

 

ئەم ژنە ئێستا تەمەنی ٢٣ ساڵە و دانیشتوی شاری مێکسیکۆ لە ئەمەریکای باشوور تەنها تەمەنی ١٢ ساڵ بوو کاتێک باندێکی لاشفرۆش هەڵیدەخەڵەتێنن و دەستی بەسەردا دەگرن بۆ مەبەستی بازرگانی کردن پێوەی.

 

کارڵا وەک خۆی رایدەگەیەنێت رۆژانە ٣٠ کڕیاری هەبووە  بۆ ماوەی ٤ ساڵ.

 

وەک خۆی باسی دەکات ژیانی دۆزەخ بووە و کەس نەبووە ئاوڕی لێبدادەتوە و چەندەها جار تووند و تیژی بەرامبەر کراوە و لە مردن گەڕاوەتەوە.

لە تەمەنی تەنها ١٥ ساڵدا کارلا منداڵی دەبێت و منداڵەکەی لێدەسەنرێت لەلایەن باندەکەوە و ناهێڵن چاوی پێی بکەوێت.

 

کارلا پۆلیسەکانی ئەو وڵاتەش تاوانبار دەکات و باس لەوە دەکات کە ئەوان لەبری رزگار کردنیان دەستدرێژیان کردۆتە سەریان و ئازاریان داون.

 

ئەم ژنە ساڵی ٢٠٠٨ رزگار کرا کاتێک ئۆپەراسیۆنێک لە دژی لەش فرۆشی لە شاری مێکسیکۆ ئەنجام درا و ئێستا بۆ کار بۆ مافی ژنان دەکات و دژی لەش فرۆشی و لە چەندەها کۆنفرانسی جیهانیدا بەشداری کرووە.  





loading...











زۆرترین بینراوەکان