بەهۆی گرتە ڤیدیۆیەك كۆنگرێسی ئەمریكا بڕیارێك دژی داعش دەردەكات


نەتەوە  |   09:03:12 2016-07-01  |   (521) جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێكی كۆنگریسی ئەمریكا رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بەنیازی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسایەكن لەبارەی بڕینی هاوكاریی دارایی لەو قوتابخانانەی نەتەوەیەكگرتووەكان بەڕێوەیاندەبات.
A+    A-

 

دووگ لامبرمان ئەندامێكی كۆنگریسی ئەمریكا باس لەوەدەكات، دوای ئەوەی، دۆكیۆمێنتارێكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە، كە تێیدا منداڵێكی تەمەن حەوت ساڵ لەو قوتابخانانەی نەتەوەیەكگرتووەكان "یوئێن ڕوا" بەڕێوەیاندەبات گۆرانی بۆ داعش دەڵێت، هەروە‌ها منداڵێكی دیكە كە تەمەنی لەنێوان ١٣ ساڵدایە دەڵێت: "خودا یاربێت دەچمە ڕیزی داعش"، لەهەوڵی ئامادەكردنی پرۆژە یاسایەكین كە تێیدا هاوكاری دارایی ئەمریكا بۆ ئەو قوتابخانانە ببڕدرێت. 


ناوبراو ئەو پرسیارەی خستەڕوو، كە باشی ئەو قوتابخانانە لە چیدایە، كە‌ تیرۆر پەروەردە بكەن؟ بۆیە بەنیازی دەركردنی یاسایەكن لەدژی.


جێی ئاماژەیە لە ساڵی ٢٠١٥ بڕی ٣٦٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن ئەمریكا بۆ هاوكاریی دارایی قوتابخانەكانی "یوئێن ڕوا" تەرخانكراوە، كە بۆ پەروەردەكردنی منداڵان لەچەند ناوچەیەكی جیهان كراونەتەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان