وادەی كۆتاییهاتنی داعش راگەیەنرا


نەتەوە  |   16:44:50 2016-06-30  |   (1,580) جار خوێندراوەتەوە

نیردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی دژ بە داعش گەشبینە بەوەی بتوانرێت لە ماوەی یەك ساڵدا كۆتایی بە داعش بهێنرێت.
A+    A-

 

برێت مەكگۆرك، نێردەی تایبەتی باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە وەڵامی پرسیاری ئەندامێكی لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران دەربارەی ئەوەی ئایا دەتوانرێت لە ماوەی 14 مانگدا كۆتایی بە داعش بهێنرێت، وتی: " هەوڵدەدەین لەو وادەیە زووتر كۆتایی پێبهێنین و لە ئێستادا بەرەو ئامانجی سەرەكیمان دەڕۆین".


وتیشی "بانگەشەكانی داعش لە ئینتەرنێت بە سەركەوتوویی لەلایەن تاك و كۆمپانیاو تۆڕە جیهانیەكانەوە ڕێگریان لێگیراوە و چەكدارە بیانیەكانی نێو ئەو رێكخراوەیە دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان و سەركردەكانی داعشیش دەسەڵاتیان بەسەر چەكدارەكانیاندا نەماوە ".


برێت مەكگۆرك ئاماژەی بەوەشكرد ناوچەكانی ژێر دەستی داعش لە كەمبوونەوەدان و لە ١٨ مانگی ڕابردوودا كەمتر لە لەسەدا ٥٠ ی ئەو ناوچانەی لە عێراق كۆنتڕۆڵیانكردبوو لە ژێر دەسەڵاتیانداماوە هەروەها لە سوریاش لەسەدا ٢٠ی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتیان كۆنتڕۆڵكراوەتەوە".
 
















زۆرترین بینراوەکان