حكومەت لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە رونكردنەوە دەدات


نەتەوە  |   10:04:31 2016-06-30  |   (3,498) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەباری موچەی فەرمانبەرانەوە رایگەیاند :"موچەی ھیچ فەرمانبەرێك كەمناكرێتەوە" هاوكات سەبارەت بەبڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش وتی:"ڕێز لەو بڕیارە دەگرم و بەشێوەیەكی زۆر ئاساییش مامەڵە لەگەڵ ئەو وەزیرانە دەكەم كە دەگەڕێنەوە سەر پۆستەكانیان".
A+    A-

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانی وتارێكی تەلەفزیۆنیدا لەباری بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ ھەڵوەشاندنەوە دانیشتنەكانی ١٤و ٢٦ی نیسانی ئەنجومەنی نوێنەران وتی، بەتەواوی ڕێز لەو بڕیارە دەگرم و بەشێوەیەكی زۆر ئاسایی و وەك ماوەی ڕابردوو مامەڵە لەگەڵ ئەو وەزیرانەدا دەكەین كەبەھۆی ئەو بڕیارەوە دەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان".


حەیدەر عەبادی سەبارەت بەو دەنگۆیانەشی لەسەر داوای بانكی نێودەوڵەتی باس لەكەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی عێراق دەكەن وتیشی: سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتكردكەینەوە و ئەوەی زانیاری لەو جۆرەی بڵاوكردبێتەوە بەھەڵەداچوەو بەھیچ شێوەیەك موچەی فەرمانبەران كەمناكرێتەوە".


سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەوەشكرد، ئەوەی پەیوەندیی بەبڕیارەكانی خۆیەوە ھەبێت بۆ لابردنی ژمارەیەك لەبەڕێوەبەری بانكەكان كارێكی یاساییەو لێی پەشیمان نابێتەوە، ئەوەشی خستەڕوو:"بەمنزیكانە ژمارەیەك بەڕێوەبەری بانكی نوێ دەستنیشان دەكەم".
 
















زۆرترین بینراوەکان