کیری: هەنگاوەکانى ئێران دژى داعش بەسوودن


نەتەوە  |   11:09:38 2016-06-29  |   (538) جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوەکانى ئێران لە عێراق دژى ڕێکخراوى داعش، لەگەڵ بەرژەوەندیەکانى ئەمریکادا یەکدەگرێتەوە.
A+    A-

 

جۆن کیرى وەزیری دەرەوەى ئەمریکا، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند، هەنگاوەکانى ئێران دژى ڕێکخراوى داعش لە عێراق سوودبەخشە، چونکە لەگەڵ بەرژەوەندیەکانى ئەمریکادا یەکدەگرێتەوە.


کیرى ئاماژەى دا بەوەى، ئێران هەوڵەکانى بۆ لەناوبردنى داعش چڕکردۆتەوە، ئەوەش بەرژەوەندیەکى هاوبەشى نێوان ئەمریکا و ئێرانە.


ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند، واشنتن و مۆسکۆ گفتوگۆ دەکەن لەسەر گۆڕینى سیستمى ئاگربەست لە سوریا بۆئەوەى شەڕى ئەو وڵاتە کۆتایی بێت و تیرۆرستان لەناو ببرێن.
 
















زۆرترین بینراوەکان