دوا ئاماری تەقینەوەكانی فڕۆكەخانەی ئەستەنبوڵ راگەیەنرا


نەتەوە  |   09:17:53 2016-06-29  |   (450) جار خوێندراوەتەوە

ئەو دوو تەقینەوە و هێرشە چەكداریەی شەوی رابردوو لە فڕۆكەخانەی ئەتاتوركی ئەستەنبوڵی روویاندا بووە هۆی كوژران و برینداربوونی زیاتر 170 كەس.
A+    A-

 

بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا لە ئەنجامی دەستڕێژی گولەی سێ چەكداری خۆكوژ و خۆتەقاندنەوەیان لانی كەم 36 كەس كوژراون و 140 كەسیش برینداربوون.


دوابەدوای ئەو هێرشە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە راگیراون و گەشتیاران گواستراونەتەوە بۆ شوێنی پارێزراو.


هەرلەو چوارچێوەدا بە وتەی دانا محەمەد لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دوو گەشتیان بۆ ئەستەنبوڵ كر بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێن هەڵوەشێنراونەوە.


دوابەدوای هێرشەكە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، ئەم هێرشە دەبێت ببێتە خاڵێكی وەرچەرخان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەلایەن جیهانەوە چونكە تەقینەوەكان دەكرا لە هەر فڕۆكەخانەیەكی تر و لە هەر شارێكی تری جیهان ئەنجام بدرانایە.


هاوكات وڵاتانی جیهان سەركۆنەی ئەو پەلامارەیان كردووە و پاڵپشتی خۆیان بۆ حكومەتی ئەنقەرە راگەیاندووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان