پشیلەیەک خێزانێک دەستبەسەر دەکات


نەتەوە  |   17:40:40 2016-06-28  |   (711) جار خوێندراوەتەوە

ژنێکى ئەمریکی داواى یارمەتى لە پۆلیس دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پشیلەیەکەوە دەستبەسەرن و ناتوانن بێنە دەرەوە.
A+    A-

ڕۆژنامەى ئیندیپێندنتى بەریتانى بڵاویکردۆتەوە، ژنێکى ئەمریکی دانیشتووى ویلایەتى ویسکنسن پەیوەندى بە پۆلیسى فریاکەوتنەوە کردووە و داواى هاوکارى لێ کردوون تا لە پشیلەکەیان ڕزگاریان بکەن.


ژنەکە بە ئیندیپێندنتى ڕاگەیاندووە، ڕەنگە سەیر بێت بەلاى خەڵکەوە، بەڵام پشیلەیەک بەشێوەیەکى شێتانە هەڵسوکەوتى کردووە و هێرشى کردۆتە سەر خۆی و مێردەکەى و بۆتە هۆی ئەوەى نەتوانن لە ماڵەوە بێنە دەرەوە و وەک بارمتەیان لێ بێت.


ڕۆژنامەکە هەروەها نووسیوێتى، دواى ئاگادارکردنەوەیان، پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنى مەبەست و پیشلەکەیان گرتووە و گواستویانەتەوە بۆ باخچەیەکى چاودێریکردنى ئاژەڵە ماڵیەکان.
 
















زۆرترین بینراوەکان