ئەردۆغان داوای لێبوردن لە روسیا دەكات


نەتەوە  |   16:43:26 2016-06-27  |   (2,100) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك كۆماری توركیا سەبارەت بەخستنە خوارەوەی فڕۆكە رووسییەكە لەلایەن وڵاتەكەی بە فەرمی داوای لێبوردنى لە روسیا كرد.
A+    A-

 

ئەمڕۆ دووشەممە 27ی حوزەیران كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا كرێملین رایگەیاندووە: "لە نامەكەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فرۆكە روسیەكە داوای لێبوردنی لەو وڵاتە كردووە.


ئەردۆغان لەو نامەیەدا رایشیگەیاندووە خستنە خوارەوەی فڕۆكەكە بە ئەنقەست نەبووە و ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەركارێك دەربڕیوە، كە ببێتە هۆكاری ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی مۆسكۆ و ئەنقەرە".


جێی ئاماژەیە رۆژی 24ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوودا فڕۆكەوانێكی روسی لەلایەن چەكدارانی سوریا كوژرا، دوای ئەوەی فڕۆكەكەی لەلایەن حكومەتی توركیاوە بە پاساوی بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەكەیان تەقەی لێكرا و خرایە خوارەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان