پیاوێك بەچەكی راو دوو ئەندامی خێزانەكەی خۆی كوشت


نەتەوە  |   14:51:03 2016-06-27  |   (4,817) جار خوێندراوەتەوە

لەشارێكی ئێران پیاوێك بە هۆی كێشەی میراتەوە بە چەكی راو سێ كەسی كوشت كە یەكێكیان برازاكەی بووە و تەمەنی یەك ساڵ بووە.
A+    A-

 

سەرچاوەكانی هەواڵی ئێران بڵاویان كردەوە،  پیاوێكی تەمەن ٢٩ ساڵە بە ناوی "م.ڕ" لە گوندی كەسیان سەر بە شاری چایپارە بە چەكی ڕاو دەستڕێژی كردە سەر ماڵی براكەی و دەستبەجێ سێ كەس لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەی كوشت. 

 

بەپێی ئەو سەرچاوانە قوربانیەكان بریتی بوون لە  "ح.ڕ" تەمەن ٣٦ ساڵ، براژنەكەی "م.خ" تەمەن ٢٦ ساڵە و برازاكەی "ز.ڕ" تەمەن یەك ساڵ.

 

ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری فەرمانداری چایپارە بڵاوی كردەوە، ئەو پیاوە بە هۆی كێشەی میراتەوە هێرشی كردۆتە سەر ماڵی براكەی.
 
















زۆرترین بینراوەکان