ترامپ: یەکێتى ئەوروپا هەڵدەوەشێت


نەتەوە  |   14:05:17 2016-06-27  |   (429) جار خوێندراوەتەوە

سەرمایەدارێکى ئەمریکی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی کۆچی بە لێشاوى پەنابەران بۆ ئەوروپا، پێدەچێت یەکێتى ئەوروپا هەڵبوەشێتەوە و دۆخى ئەوروپا بگۆڕێت.
A+    A-

 

دۆناڵد ترامپ سەرمایەدارى ئەمریکی و کاندیدى کۆماریەکان بۆ سەرۆکایەتى ئەمریکا، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى تایمزى بەریتانى ڕایگەیاندووە، پێیوایە یەکێتى ئەوروپا بەهۆی کۆچی بەلێشاوى پەنابەران بۆ ئەوروپا، هەڵدەوەشێتەوە و بەهۆی کردنەوەى دەروازەکان بەر ڕوى پەنابەراندا، دۆخى ئەوروپا لە 10 ساڵى داهاتوودا بەشێوەیەکى گشتى دەگۆڕێت، بەڵام پێویستە ڕێگرى لە ڕوودانى بکرێت ئەوەش بە ڕێگرتن لە هاتنى پەنابەران بۆ ئەوروپا.


لەبارەى ئەگەرى جیابوونەوەى سکۆتلەندا لە بەریتانیا، ترامپ هۆشدارى داوە و ڕایگەیاندووە، ئەگەر سکۆتلەندا لە بەریتانیا جیا ببێتەوە، ئەوا نرخى نەوت دادەبەزێت و داهاتى ئەو وڵاتە کەمدەبێتەوە و ئابوریەکەى دەکەوێتە مەترسیەوە.
















زۆرترین بینراوەکان