رۆڵی ژنان لە رووداوەكانی هاتووچۆ بەم جۆرەیە


نەتەوە  |   19:21:55 2015-11-10  |   (1,472) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ماوەی 4 ساڵی رابردوودا لەو پارێزگایە نزیكەی هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 13 هەزار كەسیش برینداربوون.
A+    A-

 

بەهمەن عەبدوڵا، لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لەماوەی‌ ساڵەكانی‌ ٢٠١١ تا حەوت مانگی‌ یەكەمی‌ ساڵی‌ ٢٠١٥، واتا چوار ساڵ و حەوت مانگی‌ رابردوو، ٥ هەزار و ٩٤١ رووداوی‌ هاتوچۆ لە سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ روویانداوە، كە ٩ هەزار و ٦٧٧ شۆفێر تیایدا بەشداربوون، بەو هۆیەشەوە ٩٩٩ كەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣ هەزار و ٣٣٠ كەسی‌ تر برینداربوون.


هەر بەپێی‌ ئەو ئامارە ٥%ی‌ ژنان وەك شۆفێر بەشداربوون لە رووداوەكانی‌ هاتوچۆی‌ سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، هەروەك ٢٨%ی‌ بریندارەكان  و ٢٣% ی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ژن بوون.


لەئێستادا ٥١٩ هەزار و ٥٦٦ كەس خاوەنی‌ مۆڵەتی‌ شۆفێرین لە سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و لەو ژمارەیەش ژنان رێژەی‌ ١٤% پێكدەهێنن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان